له وتوێژێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دکتۆر" بایه‌زید حه‌سه‌ن" ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان سه‌باره‌ت به نه‌گه‌یشتن به بڕێارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه له کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆیی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریمی کوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی کورد په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که ئایا ئه‌و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره کوردانه له به‌غدا بمێننه‌وه یان بکشێنه‌وه. دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه کورد به‌غدا چۆڵبکات و مانه‌وه‌ی به چاکتر ده‌بینێت. سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکا وتوێژێکی له‌گه‌ڵ دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن له‌و باره‌یه‌وه سازداوه.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن: بڕیاردان له مانه‌وه یان کشانه‌وه له به‌غدا، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه باشوخراپهکانی رهرچاوبکرێت
