سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵینه‌ی ساڵی پاری سه‌رۆک ئۆباما له وتاری ساڵانه‌یدا دای به هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌مه‌ڕ پشتیوانیکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌ردونیان و دیموکراسی . دکتۆر جه‌بار قادر ؛ شاره‌زا له کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ڵێت ئاڵۆزی ره‌وشه‌کان له‌و هه‌رێمه‌دا وایکردوه که ئه‌مریکا نه‌توانێت سیاسه‌تێکی رون‌و ره‌وان و جێگیر په‌یڕه‌و بکات. "سمکۆ عه‌زیز " له رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا وتووێژی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر ئه‌نجام داوه.
دکتۆر جه‌بار قادر: ئه‌م سیاسه‌ته پاسیڤه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما زیانی به پێگه‌ی ئه‌مریکا گه‌یاند
