دکتۆر جه‌بار قادر ده‌ڵێت سیستمه دکتاتۆریه‌کانی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن ، به شێوه‌یه‌کی وابووه که هه‌موو ده‌وڵه‌تی له گروپێکی سیاسی زۆر بچوکدا کۆکردوه‌ته‌وه و له ترۆپێکی ئه‌و گروپه سیاسیه دا یان که‌سایه‌تیه‌ک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک دانیشتوون. کاتێ ئه‌و که‌سایه‌تیه یان بنه‌ماڵه‌یه له نێوده‌چێ ، هه‌مو ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵیدا داده‌ڕوخێت بۆشاییه‌کی سیاسی دێته کایه‌وه و گروپه ئیسلامیه‌کان که خه‌باتی ژێرزه‌مینیان هه‌یه ئه‌و هه‌له ده‌قۆزنه‌وه و ئه‌و بۆشاییه پڕده‌که‌نه‌وه. ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر شاره‌زای کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازیداوه له‌م فایله ده‌نگیه‌دا ده‌بیستن.