Accessibility links

ئەمین فەرەج: ئایدۆلۆژیای ئاینی هۆکاری بەردەوامی و مانەوەی داعشە


مامۆستا ئەمین فەرەج دەڵێت گروپە تیرۆرستیەکانی هاوشێوەی داعش لە کردەوەکانیاندا پشت بە دەقە ئاینیەکان دەبەستن. هەروەها ئەو کەسانەی پەیوەندی بە گروپە توندڕەوە ئیسلامیەکانەوە دەکەن بە توندی پابەندی دەبن، ئەو کەسانە لەسەر بنەمایەکی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی پەروەردە دەکرێن . هەربۆیە ئەم کەسانە لە میانەی پێکدادان و شەڕەکاندا بە ئومێدی شەهادەت کۆڵنەدەرانە دەجەنگن. هاوکات رێکخستنی ئەم جۆرە گروپانە ،رێکخستنێکی تۆکمە و بەهێزە و جۆرێک لە پەیکەربەندی نهێنی هەیە کە تاکەکان یەکتر ناناسن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ ئەمین فەرەج مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:52 0:00

XS
SM
MD
LG