Accessibility links

ترامپ هەوڵی گەڕاندنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەدات لە تاڵیبانی ئەفغانستان


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت داهاتووی یارمەتییە داراییەکان بۆ ئەفغانستان بەند دەبێت بە گەڕاندنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکەی ئەمەریکا لەلایەن سەرکردەکانی ئێستای تاڵیبانەوە.

ترامپ وتی " ئەوان ( بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن ) ملیاران و ملیاران دۆلارییاندا بە تاڵیبان. کەلوپەلە سەربازییەکانمانییان دا بە دوژمن." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی بەپەلەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە مانگی هەشتی ساڵی 2021 دا، کە لەلایەن سەرۆک جۆو بایدنەوە فەرمانی پێکرا.

ترامپ وتی " ئەگەر ئێمە ساڵانە ملیاران دۆلار بدەین، پێیان بڵێن کە پارەکەیان نادەینێ هەتاوەکو کەلوپەلە سەربازییەکانمان نەدەنەوە، دواتر چەند دۆلارێکییان دەدەینێ، کەلوپەلە سەربازییەکانمان دەوێتەوە."

بەپێ ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ساڵی 2022 دا، بە بەهای نزیکەی 7 ملیار دۆلار لە کەلوپەلی سەربازیی لە ئەفغانستان جێهێڵدراون دوابەدوای کشانەوەی هێزەکان. کەلوپەلەکانیش بریتی بوون لە فڕۆکە و تەقەمەنی ئاسمان بۆ زەوی و ئوتومبێلی سەربازیی و چەک و کەلوپەلی پەیوەندی و کۆمەڵێک شتی دیکە، سەرجەم ئەوانە لەلایەن تاڵیبانەوە دەستییان بەسەرداگیرا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG