پیاوێکی ئه‌مه‌ریکای نه‌شته‌رگه‌ری دانانی ده‌موچاوێکی دیکه‌ی بۆ کراوه و پزیشکان ئه‌م کاره به هه‌ره نه‌شته‌رگه‌ری گشتگیری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
تیمێک که له پتر 100 له پزیشکان و په‌رستیاران پێکهاتبوو له بنکه‌ی پزیشیکی له زانکۆی مێریلاند له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 36 کاتژمێریان به‌و نه‌شته‌رگه‌ریه وه به‌سه‌ربرد بۆ دانانی ده‌موچاوێکی که‌سێکی دیکه بۆ ریچارد نۆریسی ته‌مه‌ن 37 ساڵان ، ئه‌وه‌ی 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕووداوێکی ته‌قه‌لێکردندا ده‌موچاو و ڕوخساری شێوا.
نۆریس ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌موچاوه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دانرا، له لایه‌ن که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه پـێیبهخشدرا. که‌سه‌که به‌ر له‌وه‌ی بمرێت هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی له‌شی وه‌ک ده‌موچاو و دڵ و سیه‌کانی و جگه‌ری به 5 نه‌خۆشی دیکه به‌خشیبوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له میانه‌ی ئه‌م نهشتهرگهریـیه دورودرێژه‌دا که بۆ ڕیچارد نۆریس ئه‌نجامدرا، زمان و ددان وشهویلگهی خواروو و هه‌روه‌ها سه‌رویان بۆ ناوبراو گۆڕی.
له‌و باره‌یه‌وه ، دکتۆر " ئێدواردۆ رۆدریگز " نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌کی ده‌ڵێت نۆریس هه‌نوکه ده‌توانێت زمانی بجوڵێنێت و ددانی به فڵچه بشوات و هه‌روه‌ها ردێنی بتاشێت.
ریچارد نۆریس به‌هۆی شێواندنی سیمای ده‌موچاوی له‌وه‌تای رووداوه‌که‌وه، بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له ماڵی باوانی به گۆشه‌گیری ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد.