جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە جووتیارێکەوە بوو بە فەرمانڕەوای ویلایەتی جۆرجیا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، کارتەر ملیۆنان میلی بڕیوە و سەردانی دەیان وڵاتی کردووە بۆ هەوڵەکانی هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نێوەندگیریکردنی ململانێکان و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان. ئەو میراتێکی بنیات ناوە کە کەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دەتوانن هاوشێوەی بن.
کورتەیەک لە ژیانی جیمی کارتەر لە چەند وێنەیەکدا

٢١
سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما لەگەڵ سەرۆکەکانی پێشوودا قسە دەکات، لە چەپەوە جیمی کارتەر، جۆرج بوشی باوک، جورج بوشی کوڕ و بیل کڵنتن، لە دەمی کۆنسێرتێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانیانی زریانەکان، کۆلج ستەیشن ویلایەتی تێکساس، 21ی مانگی دەی 2017.

٢٢
سەرۆکی پێشوو جیمی کارتەر دەستی ڕۆزالینی هاوسەری گرتووە لە کاتێکدا لەگەڵ خۆبەخشەکاندا لە ڕێکخراوی هابیتات بۆ مرۆڤایەتی کاردەکەن، میشاواکا، ئیندیانا 27ی مانگی هەشتی ساڵی 2018.

٢٣
جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و خانمی یەکەمی پێشووی ڕۆزالین کارتەر لە وێنەیەکدا لەگەڵ سەرۆک جۆو بایدن و خانمی یەکەم جیل بایدن لە ماڵی کارتەر لە شاری پلاینز لە ویلایەتی جۆرجیا، 30 چواری ساڵی 2021.

٢٤
ئیمی کارتەر، چەپ، لەکاتی نانی بەیانیدا لەگەڵ دایک و باوکیدا، سەرۆکی پێشوو جیمی کارتەر و ڕۆزالین کارتەر لە میانەی ئاهەنگی 75 ساڵەی هاوسەرگیرییان. 10ی حەوتی ساڵی 2021.