ئەمین بەکر دەڵێت رێگرتن لە گرتنەوەی شاری رومادی جارێکی تر ؛ وەستاوە لە سەر ئاستی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان سوپای عراقی و هێزەکانی ئاسایش و هەروەها چەکدارانی حەشدی سونی پارێزگای ئەنبار . دەشڵێت بەرگری کردن لەو شارە پێویستی بە ئیرادەی راستەقینە هەیە هاوشیوەی ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەتا ئێستا پێشانیان داوە . دەشڵیت دەبێت بۆ ئەم مەبەستە هێزەکانی هاوپەیمان بەردەوام بن لە کردنە ئامانجی چەکدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار و ئەو هێرشانە خاوبوونەبنەوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئەمین بەکر موحەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.