خۆپیشاندانه‌کانی ناره‌زایی له دژی حکومه‌ته‌که‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان درێژه‌یان هه‌یه و کاثرن ئاشتنی به‌رپرسی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی له مه‌ڕ نائارامی له تورکیا دوپاتکردوه و داوا له حکومه‌تی ئه‌ردوغان ده‌کات چاره‌سه‌ری ناره‌زاییه‌کان بکات. له وتوێژێکی دکتۆر خالید خه‌یاتی ده‌ڵێت خۆپێشاندانه‌کانی ئاکامی هه وڵهکانی حکومه‌تی ئه‌ردوغان بۆ تێکدانی پارکی ته‌قسیم له ئه‌سته‌مبوول ؛ هێمای سمبولی زۆری هه‌یه وده‌ڵیت ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی له تورکیادا له جاران به‌رته‌سکتر ده‌بێته‌وه. ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م وتوێژه‌یه سمکۆ عه‌زیز له رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له گه‌ڵ دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی لیشۆپینگ له سوید سازی داوه.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی خالید خه‌یاتی