مه‌سه‌له‌ی گرتنه‌وه‌ی شاری تکریت له لایه‌ن سوپای عێراق و هێزی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌کان ناکۆکی دروسـتکردووه له نێوان حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بادی و فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی که پـێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌شداری شه‌ڕی تکریت نه‌کات.
هیوا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای میدیاوان و ڕۆژنامه‌وان له وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه شتێـکی چاوه‌ڕوانکرابوو که حه‌شدی شه‌عبی نه‌یه‌وێت له ئه‌مه‌ریکا نزیک ببێته‌وه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی شوێنی زیاتریان له ناوچه‌کانی تکریت گرتووه‌ته‌وه و جۆره سهرکهوتنێـکیان به‌ده‌سـتهێناوه، بۆیه نایه‌نه‌وێت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا تۆماربکرێت.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی هیوا عوسمان