سه‌ردار موحه‌مه‌د ده‌ڵێت گروپی داعش که‌ڵکی زۆری وه‌رگرتوه له‌و دوو به‌ره‌یه ی به‌سه‌ر سونه‌و شیعه‌دا له هه‌رێمه‌که‌دا دابه‌شبوه ، ده‌شڵیت هه‌ڵوێستی حکومه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر ئاڵۆزه و به ره‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی له واقیعدا ده‌بێنرێت ، هه‌ست ده‌که‌یت که تورکیا ئاسانکاری بۆ داعش کردوه . ده‌شڵێت ئه‌م گروپه به بێ پشتیوانی هه‌رێـمی کارێکی سه‌خته ئه‌م گروپه بتوانێت به‌م به‌هێزه‌یه بمێنێته‌وه. ئاماژه‌یه ئه‌وه‌شده‌کات و ده‌ڵێت به ره‌چاوکردنی ره‌فتار و هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر داعش ده‌بینین تورکیا ئه‌وه‌ی به کرده‌وه ده‌یکات جیاوه‌زه له‌وه‌ی به گوته ده‌یڵێت. ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکاوه له‌گه‌ڵ سه‌ردار موحه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه سازی داوه له‌م فایله ده‌نگیه‌دا ده‌بیستن.
Your browser doesn’t support HTML5
وتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ردار موحه‌مه‌د