دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی ده‌ڵیت تورکیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که رێکه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌که‌ی نێوان وڵاتانی 5 کۆی1 له گه‌ڵ ئێران ، پێگه‌ی هه‌رێمی ئێران زیادبکات کاتێک که گرفته ئابووری و سیاسه‌یه‌کانی تاران نه‌مێنن. سه‌باره‌ت به راوبۆچوونی کوردانی ئێران له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵیت کوردانی وڵات به گشتی نیگه‌ران و ناڕه‌حه‌تن به‌م بۆردومانانه‌ی تورکیا و ده‌شڵێت به‌ڵام پارته سیاسیه کوردیه‌کانی ئێران روانگه‌ی جیاوازیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه. ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکاوه له‌گه‌ڵ دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس و شیکاری کاروباری سیاسی ئێران سازی داوه له‌م فایله ده‌نگیه‌دا ده‌بیستیت.
Your browser doesn’t support HTML5
وتوێژ له‌گه‌ڵ خالید ته‌وه‌کولی