یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی دراوی کریپتۆ لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو

Your browser doesn’t support HTML5

سەرۆک ترامپ لە یەکەمین کۆبوونەوەی دراوی کریپتۆ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند شەڕی حکومەت لەگەڵ پیشەسازی کریپتۆ کۆتایی هاتووە و ڕێگایەکی نوێ بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کەرتە دەستیپێکردووە. ئەو بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی بایدن، وتی ئیدارەی پێشوو بە بلۆککردنی هەژماری کۆمپانیاکانی کریپتۆ پیشەسازییەکەی کردۆتە ئامانج.