بەپێی ڕای زۆرێک لە بیریاران، ڕەهەندی ململانێ لەگەڵ هەردوو چەمکی گەشەکردن و پێشکەوتندا، ڕۆڵێکی کاریگەر و کارای هەبووە و هەیە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی چاوەڕوان دەکرێن، بە تایبەتیش کاتێک باس دێتە سەر بیرکردنەوەکانی دوو نەوە "کۆن و نوێ" و چۆنیەتی داکۆکیکردنیان لە بەهاکانی خۆیان.
بۆ تێگەیشتن لە ئەدەب پێویستمان بەوەیە بەر لە هەموو شتێک تێگەیشتنمان هەبێت بۆ ئەو جۆرە ئاشناکردنەی ئەدەب بە خودی خۆمانمان دەناسێنێت تا لە ڕێی ئەدەبەوە بتوانین بچینە ناو ناخی خۆمانەوە و خۆمان بناسین.
زۆر جار دەگوترێت هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی تورکیا چرای سەوزیان بۆ ئەم وڵاتە دۆستەی خۆیان هەڵکردووە، لە کاتێکدا کەم نین ئەو کێشانەی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ و لەگەڵ ئەمەریکادا هەیەتی.
تەمەنی چیرۆکی کوردی هەرچەندێک بێت، بەڵام گەشەکردنە بەرچاوەکەی لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستپێدەکات کە بزاوتی وەرگێڕانیش لەو کاتانەدا لە برەودا بووە و ڕێبازە ئەدەبییەکانیش لەناو هزری نوسەرانماندا جێگیر بوون و هەریەکەشیان بەپێی ڕوانینی خۆی داکۆکی لەو ڕێبازەی خۆی دەکرد.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بۆ سەرۆکی ڕوسیا ڕوون کردۆتەوە و پەیامی ئەوەیشی پێڕاگەیاندووە کە بۆچی مافی مرۆڤ گرنگە.
لە ساڵی 2020دا و هاوکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، پرسیارێک سەبارەت بە تورکیا لە کاندیدی ئەوسا و سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەکرێت و جۆو بایدن لە وەڵامدا دەڵێت "ئەردۆغان کەسێکی سەرکوتکارە."
هێندەی ئەوەی دوور بە دوور ئەزموونە هونەرییەکانی عەتا قەزازم بینیون، بەردەوام لە هەوڵی ئافراندنی بەرهەمی نوێدایە، بە فیگۆری نوێ ئاشنامان دەکات و دەمانباتەوە بۆ ئەو دنیایەی خەونی گەورەی هونەرمەندێکی وەک عەتا قەزازە.
گوتارەکان توندئامێزن، ئەم دوو لایەنە یەکتر گوناهبار دەکەن بەوەی هەنگاوی بەراییان ناوە بۆ دەستکردن بە شەڕێک کە بەر لە هەموو شتێک ماڵی کوردی تیادا دەسوتێت.
تابلۆکان و شیعرەکانی ئازا، وەک پڕۆژەیەکی نوێ دەمانخەنە بەردەم بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیان و لە دەوروبەر.
هەنگاوەکان بۆ مانەوە لە دروستکردنی ژینگەیەکی تەباییەوە دەستپێدەکەن نەک ئەوەی قەیران بە قەیران چارەسەر بکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا موزیک جۆری زۆری هەیە و پێناسەی جیاوازیش هەڵدەگرێت بەڵام هاوبەشییەکی گەورەشی هەیە لەو ڕوانگەیەوەی ڕۆدەچێتە هەموو بوارەکانی ژیانمانەوە.
هێرشە موشەکییەکان لە عێراق بەردەوامن و هەروەها جموجۆڵی میلیشیا چەکدارەکانیش، ئەمانەش جێی نیگەرانییەکی قوڵن بۆ ئەمەریکا و بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش. واشنتۆن ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق
هەر لە ئێستاوە باس لەوەدەکرێت ئەگەری سەرکەوتنی ڕەئیسی لەم هەڵبژاردنەدا زۆرە، وەک دەگوترێت بە پلەی یەکەم چونکە دڵخوازی ئایەتوڵا خامنەئییە و بە پلەی دووهەمیش لەناو توندڕەوانی کۆنەپارێزی ئێرانیدا پشتیوانی دەکرێت.
ڕامیار مەحمود، کاتێک دەنوسێت، دەیەوێت خۆی بێت و کەسی تر نا، جوانییەکان لە ئامێز دەگرێت و باسیشت لە هیوابڕانەکان بۆ دەکات.
لەوەتای ڕۆژی 10ئەم مانگی 5ەوە کە شەڕەکان دەستیانپێکردووە، زیاتر لە 240 کەس لە هەردوولا کوژراون و وەک سەرچاوەکانیش ئاماژەی پێدەکەن بە هەزاران برینداریش هەن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بە شێوەیەکی کاریگەر و بەرچاو لە هەوڵدایە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکان.
زمان بە شێوەیەکی ئێجگار فراوان، بنەما و بنچینەیەکی هزری و کۆمەڵایەتی هەیە و زیادە ڕۆیی نییە گەر بگوترێت زمان لە قۆناغە جیاوازەکانی کۆمەڵگەکاندا بە کۆمەڵگەی کوردیشەوە لە پێشەنگی ئەو هۆکارانەدایە کە بۆ مانەوە و بوونی کۆمەڵگەیەک دەستنیشان دەکرێت.
تۆڕی "یاهوو" ڕاپۆرتە هەواڵییەک بڵاودەکاتەوە لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، سەرکردەی پێشووی هێزی قودسی سەر بە پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە، میدیا سێبەرەکانی پارتی و یەکێتی، کەوتنەوە وێزەی یەکتر و یەک ئەوی تریانی گوناهبار دەکرد بەو تێوەگلان لە کوژرانی سولەیمانی.
دیپلۆماتانی ئێران لە یو ئێن، وەڵامی پەیوەندییە تەلەفونییەکانی ئەسیۆسێتد پرێسیان نەداوەتەوە، هەرچەندە پێشتر ئێران نکوڵی دەکرد لەوەی لە ڕابردوودا چەکی دابێت بە سەرهەڵداوە شیعەکانی یەمەن.
لە هەموو کۆمەڵگەکاندا، ڕۆشنبیر بە توێژێکی کۆمەڵایەتی دادەنرێت کە ئامانجەکانی ئاڕاستەکردن و ڕاڤەکردن و ڕەخنەگرتنە و جێ دەستی ئەم توێژە لە کارە هزرییەکان و زەمینە هزرییەکاندا زۆر دیارە.
زیاتر نیشـان بده