خانە نوستووەکانی داعش لە عێراق و لە سوریاشدا لە جموجۆڵدابوون، ناوبەناو هێرشی خوێناوییان دەکرد، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەم ماوەیەی ڕابردوودا لە عێراق و بەتایبەتیش لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا، داعش هێرشەکانی خۆی چڕکردۆتەوە.
عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەناو ناکۆکی سیاسی و قەیرانی تەندروستی و گرفتی دارایی و چەندان ئاڵۆزیی تردا قوڵپ دەدەن و جارێکی تریش تەنگژەی ئاسایشیی بەرۆکی دەگرێتەوە، وەک چاودێر دەڵێن لە تەواوی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزەدا، ئاگرەکان نە بەغدا دەناسن و نە هەولێر.
بەشێک لەو لایەنە سیاسی و میلیشیاییانەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن یان نزیکن لە کارنامەی تارانەوە، نەیانتوانی پارێزگاری لە کورسییەکانی پەرلەمانیان بکەن و هەڵبژاردن توانی ژمارەی نوێنەرەکانیان لە پەرلەماندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
ڕەنگدانەوەی ئەم جۆرە سیاسەتەی تورکیا لەناو وڵاتەکەی خۆیدا زۆرە و بە هەمان شێوەش لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریاشدا بە تەواوەتی و بە ئاشکراییش دیارن.
توێژینەوەکان وەک هەنگاو بۆ بە زانستی کردن و بە ئەکادیمی کردنی موزیک گرنگن تا بتوانرێت بەرنامەسازی لەسەر موزیک بکرێت و لە ئایندەی دوور یان نزیکدا، نەوەکان کێشەی فێربوونیان نەبێت و سەرچاوەی فێربوونەکەشیان، موزیکی ڕەسەنی خۆیان بێت.
ئەو کاتەی مرۆڤ لە زێدی خۆیدا هیواکانی هەڵدەوەرێن و دەگاتە ئەو بڕوایەی هیچ دەرفەتێک نەماوە بۆ چرۆ کردنەوەیان، ئەوجا بڕیار دەدات لە شوێنێکی تردا هەوڵی سەوزکردنەوەی هیواکانی خۆی بدات و بگاتە خەونی ئاسودەیی و دادوەریی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی پردێک لە نێوان خۆی و ئایندەیدا.
ژمارەیەک هونەرمەندی شانۆ، کۆدەبنەوە و پێکەوە گروپێکی شانۆیی پێکدەهێنن و ناوی لێدەنێن "گروپی سکێچ بۆ شانۆی ڕاگوزەری." ئەندامانی ئەم گروپە دەڵێن، لە شانۆی ڕاگوزەریدا، ئەزموون، توانایی، وزە، لێکچوون، جیاوازییەکانی هەموو بەشداربووان، باشترین کەرەستەن.
هەر یەکێک لە هۆکارەکانی کۆچکردن، بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆی هەیە لە دۆسێی کاڵبوونەوەی نیشتماندا لە هزری کۆچبەر و تەنانەت ئەوانەش کە هەوڵی بەدەستهێنانی مافی پەنابەرێتی دەدەن.
ئاماژەکان ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەخۆ باس لە تێوەگلانی بەلانیکەم یەک لایەنی شیعە دەکەن، کە باڵێکی سیاسی هێزەکانی حەشدی شەعبییە، لەو هێرشەی کرایە سەر ماڵی سەرەک وەزیری عێراق.
پسپۆڕانی منداڵناسی جەخت دەکەنەوە لەوەی دەبێت نوسین و کارکردن لە جیهانی منداڵاندا، هوشیارانەتر و وردتر و جوانتر و مانادارتر بن و بێ لەوانەش دەبێت پەیامەکان ڕوون و ئاشکرایش بن.
هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەڕێی بەرنامە ناوکییەکەیەوە، دەستێوەردانەکانی ئێران لە گەورە و بچوکی کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا، بەرنامەی موشەکی باڵستیکی و هەروەهاش دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەشێکی بەرچاوی ناجێگیریی ئاسایشی و ناسەقامگیرین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
سەروسەوداکردن لەگەڵ ڕەنگەکاندا کارێکی سانا نییە، بەتایبەتیش لەم سەروەختەدا کە بەیەک گەیشتنی شارستانیەتییەکان هێندە ئاسان بووە وەک ئەوەی بڵێیت هەموو شتەکان لەبەردم خۆتدا ڕوودەدەن؛ ئەمەش کاریگەری خۆیی هەیە جا ئەرێنی بێت یان نەرێنی بێت لەسەر ژینگەکانی کارکردن.
لەم کاتەشدا لیرەی تورکیا کە پێوانەیەکە بۆ متمانەی وەبەرهێنەران و سەقامگیری سیاسی، زیاتر لە سەدا یەکی نرخەکەی خۆی لەدەستداوە لە نێوەندی ئەو ترس و نیگەرانیانەی لە ئارادان سەبارەت بە نەمانی پەیوەندییەکانی ئانکەرە لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکان و گرنگترین هاوبەشە بازرگانییەکانیدا.
پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک کە ببێتە خاوەنی 165 کورسی پەرلەمان، ناکرێت هەر تەنها وەک زۆرینەیەکی سادەی پەرلەمانی لێی بڕوانرێت؛ لە لایەک بەهۆی ئەو هەموو ناکۆکییە سیاسیانەی لە نێوان لایەنەکاندا هەن و لە لایەکی تریشەوە بوونی میلیشیاکانی شیعەکان و سوننەکان.
زۆرێک لە هونەرمەندانی شێوەکار، هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت وەک دەڵێن ئەم هونەرە باڵایەمان نەیتوانیوە سنورەکانی نێوان هونەرمەند و خوێندکارەکانی تێبپەڕێنێت، بە ئەندازەیەکی کەم نەبێت ئەم هونەرەمان نەچۆتە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و کاریگەرییەکانی بە تەواوەتی دەرنەکەوتوون.
هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق کرا، دواتریش کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ناوبەناو ئەنجامە بەراییەکانی ئەو هەڵبژاردنەی ڕادەگەیاند.
دوابەدوای مشتومڕ و گێرمە و کێشەیەکی زۆر لەسەر ئەگەر و نەگەری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت، عێراقییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان
هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 10ی مانگ، پێنجەمین هەڵبژاردنە بکرێت لەوەتای ڕوخاندنی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی سەدام حوسەینەوە بۆ ناردنی نوێنەرانی گەلی عێراق بۆ پەرلەمان.
بەپێی بەرنامەی کاری ماڵپەڕی کوردیپێدیا، چەند بەشێکی هەن و کار لەسەر دۆزینەوەی زانیارییەکان و داڕشتنەوەی ئەو زانیاریانە دەکەن و زۆر جاریش کە کەسێک پەیوەندی بەم ماڵپەڕەوە دەکات و زانیاری نوێ دەنێرێت بۆی، ئەوا کارگوزارانی ماڵپەڕەکە ناوی خاوەن بابەتەکەش فەرامۆش ناکەن و وەک سەرچاوە سەودای لەگەڵدا دەکەن.
لە ڕەوشی ئێستای وڵاتێکی وەک عێراقدا، گرنگ نییە کێ چ پۆستێک بەدەست دەهێنێت، بەڵکو وەک عێراقییەکان خۆیان دەڵێن "گرنگ ئەوەیە چی لە توانادا دەبێت بیکات بۆ ئێستا و بۆ ئایندەی وڵاتەکە."
زیاتر نیشـان بده