جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە جووتیارێکەوە بوو بە فەرمانڕەوای ویلایەتی جۆرجیا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، کارتەر ملیۆنان میلی بڕیوە و سەردانی دەیان وڵاتی کردووە بۆ هەوڵەکانی هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نێوەندگیریکردنی ململانێکان و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان. ئەو میراتێکی بنیات ناوە کە کەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دەتوانن هاوشێوەی بن.
کورتەیەک لە ژیانی جیمی کارتەر لە چەند وێنەیەکدا

٥
سەرۆک جیمی کارتەر، شای ئێران لەگەڵ فەراح و خاتوو ڕۆزالین کارتەر لە بالکۆنی کۆشکی سپی، واشنتن دی سی 15ی مانگی 11ی ساڵی 1977

٦
لە دەستە ڕاستەوە،سەرۆکی ئەمەریکا جیمی کارتەر، شاژن ئیلازابێتی دووهەم لە وێنەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ڤالاری جیسکارد لە کۆشکی بەکینگهام لە لەندەن مانگی پێنجی ساڵی 1977

٧
سەرۆک جیمی کارتەر و جێگری سەرۆک وەزیرانی چین تێنگ سیاو پینگ لە دەرەوەی ئۆفیسی کۆشکی سپی تەوقە لەگەڵ یەکدا دەکەن، 30ی یەکی 1979.

٨
لە ڕاستەوە بۆ چەپ، ئەنوەر سادات سەرۆکی میسر ، جیمی کارتەر سەرۆکی ئەمەریکا و مێناخیم بیگین سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستیان لە لە نێو دەستی یەک ناوە لە کۆشکی سپی لە واشنتن، دوای واژۆکردنی پەیمانی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل، 26ی سێی 1979.