جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە جووتیارێکەوە بوو بە فەرمانڕەوای ویلایەتی جۆرجیا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، کارتەر ملیۆنان میلی بڕیوە و سەردانی دەیان وڵاتی کردووە بۆ هەوڵەکانی هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نێوەندگیریکردنی ململانێکان و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان. ئەو میراتێکی بنیات ناوە کە کەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دەتوانن هاوشێوەی بن.
کورتەیەک لە ژیانی جیمی کارتەر لە چەند وێنەیەکدا

٩
سەرۆک جیمی کارتەر لە کاتی نزاکردن لە کاتدراڵی واشنتن بۆ بارمتە ئەمەریکاییەکانی لە نێو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تارانی ئێران گیرابوون، 15ی 11ی 1979.

١٠
شەش ئەمەریکایی کە لە ئێران ڕزگاریان بوو بە هاوکاری حکومەتی کەنەدا لە 1ی مانگی دووی ساڵی 1980 لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک جیمی کارتەر کۆبونەوە.

١١
سەرۆکی ئەمەریکا جیمی کارتەر لە دەمی ڕاگەیاندنی سزای نوێ دژ بە ئێران لە تۆڵەی گرتنی ئەمەریکاییەکان بە بارمتە، واشنتن دی سی 7ی مانگی چواری ساڵی 1980.

١٢
سەرۆک جیمی کارتەر لە ڕێوڕەسمێکی کۆشکی سپیدا قەڵەمێکی پەڕی ئەمەریکاییە ڕەسەنەکانی بەکارهێنا بۆ مۆرکردنی بڕیاری ڕێککەوتنی هۆزە ئەمەریکاییە ڕەسەنەکانی مەین، 10ی مانگی دەی ساڵی 1980.