جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە جووتیارێکەوە بوو بە فەرمانڕەوای ویلایەتی جۆرجیا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، کارتەر ملیۆنان میلی بڕیوە و سەردانی دەیان وڵاتی کردووە بۆ هەوڵەکانی هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نێوەندگیریکردنی ململانێکان و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان. ئەو میراتێکی بنیات ناوە کە کەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دەتوانن هاوشێوەی بن.
کورتەیەک لە ژیانی جیمی کارتەر لە چەند وێنەیەکدا

١٣
سەرۆکی ئەمەریکا جیمی کارتەر و فەرمانڕەوای کالیفۆرنیا ڕۆناڵد ڕەیگن لە دەمی دیبەیتی سەرۆکایەتی لە کلیڤلاندی ئۆهایۆ، 28ی مانگی دەی ساڵی 1980.

١٤
سەرۆکی پێشوو جیمی کارتەر لە 21ی مانگی یەکی ساڵی 1981 لە وایسبادن ئەڵمانیا، گەیشتە نەخۆشخانەی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لێرە بۆ ئەوەی چاوی بەو بارمتانە بکەوێت کە پاش 445 ڕۆژ بە بارمتەگرتنیان لە ئێران ئازاد کران.

١٥
دوای حەوت کاتژمێر وتووێژ لە بارەگای سربەکانی بۆسنیا لە شاری پالێ لە بۆسنیا، جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە ناوەڕاست و ڕادۆڤان کارادزیچ سەرۆکی پێشووی سربەکانی بۆسنیا لە لای چەپ و فەرماندەی سوپای سربەکانی بۆسنیا ڕاتکۆ ملادیچ لە لای ڕاست بەیاننامەیەکیان واژۆ کرد کە پێشنیاری ئاگربەستی چوار مانگیان دەکرد لە شەڕی بۆسنیا، 19ی مانگی 12ی ساڵی 1994.

١٦
جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەدەمی وانەوتنەوەی لە قوتابخانەی یەکشەممان لە کڵێسای باپتیستی ماراناتا لە شاری پلاینز لە ویلایەتی جۆرجیا، 22ی نۆی ساڵی 2009.