جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە جووتیارێکەوە بوو بە فەرمانڕەوای ویلایەتی جۆرجیا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، کارتەر ملیۆنان میلی بڕیوە و سەردانی دەیان وڵاتی کردووە بۆ هەوڵەکانی هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نێوەندگیریکردنی ململانێکان و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان. ئەو میراتێکی بنیات ناوە کە کەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دەتوانن هاوشێوەی بن.
کورتەیەک لە ژیانی جیمی کارتەر لە چەند وێنەیەکدا

١٧
جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسێکی دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدان لە دەرەوەی شاری جوبا لە باشووری سودان قسە دەکات، لە 13ی چواری 2010. ڕێکخراوی کارتەر، سەنتەری کارتەر، تیمێکی چاودێرانی بۆ هەڵبژاردنەکان جێگیرکرد. کێشەی بەربڵاوی دەنگدان بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سودان ماوەی دەنگدان لە سێ ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ درێژ بکەنەوە.

١٨
فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی پێشووی کوبا و جیمی کارتەر (دەستە چەپ) لە کاتی کۆبوونەوەیەکدا لە هاڤانا، 30 مانگی سێی ساڵی 2011. ئەو ژنەی لە ناوەندەکەدایە وەرگێڕە.

١٩
خانمی یەکەمی پێشووی ڕۆزالین کارتەر، لە لای چەپەوە، جیمی کارتەر و نەوەکەی ئێرۆلی تەمەن 4 ساڵ، سەیری کێکی ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەکەن لەکاتی ئاهەنگی لەدایکبوونی 90 ساڵەیدا لە زانکۆی جۆرجیا لە 4ی مانگی دەی 2014.

٢٠
جەیسن کارتەر کاندیدی دیموکراتەکانی جۆرجیا بۆ پۆستی پارێزگاری ویلایەتەکە، لە کاتی وەستانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا قسە دەکات و باپیری، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جیمی کارتەر و هاوسەرەکەی ڕۆزالین، لە چەپەوە، سەیری دەکەن، 27ی دەی 2024، شاری کۆڵۆمبس.